گرنگ

ئەوانەی بە لاهور شێخ جەنگیان دەوت "شێخەکەم"، لە رووداوەکانی هەشتی تەمووز یەک کاتژمێر بەرگەیان نەگرت

2024-07-09

 

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ کەناڵی زووم، ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە پێشتر بە لاهور شێخ جەنگییان گوتووە ”شێخەکەم” و دەڵێت بەرگەی یەک کاتژمێریان نەگرت.

ڕێزان شێخ دلێر ئەوە ناشارێتەوە کە لەسەرەتای ڕووداوەکانی هەشتی تەمووز و دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە یەکێتی خۆشبین بووە. لەم ڕوەوە دەڵێت "سەرەتا خۆشبین بووم، بەڵام وادەرنەچوو".

ئەو پێی وایە کاتێک هەشتی تەمووز ڕوویداوە باس لەوە بووە کە یەکێتی کێشەی هەبووەو بەهۆی ئەو ستافەوە یەکێتی تاڵانکراوە. بەڵام وەک خۆی دەڵێت دواتر ئەوەی ئەوان وتییان وا دەرنەچوو.

ڕێزان شێخ دلێر هێنانە پێشەوەی کوڕی بەرپرسانی پێشووی یەکێتی لە ئۆڕگانە فەڕمییەکان بەبێ ئەوەی لێهاتوویان هەبێت یا کارێکی باشیان بۆ یەکێتی کردبێ یەکێکە لە دیاردە خراپەکان و ناکرێت یەکێتییەک خاوەنی دەیان کادیری دڵسۆز و لێهاتوو بێت تەنیا پۆست بدەی بە کوڕی بەرپرسان.

ڕێزان شێخ دلێر، ڕەخنە لە کارەکانی لاهور شێخ جەنگی دەگرێت بەوەی پێشووتر کەسانێکی کردبوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە شایەنی ئەو پۆستە نەبوون. بە بڕوای ڕێزان لەبەر ئەوەش بوو ئەوانەی بە لاهور شێخ جەنگیان دەوت "شێخەکەم" و "من تەنها یەک شێخم هەیە"، لە رووداوەکانی هەشتی تەمووز یەک کاتژمێر بەرگەیان نەگرت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color