گرنگ

 گرنگ

یەکلاییکردنەوەی پارێزگاری کەرکوک دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

2024-07-09

 
 
ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی دانانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان تاوەکو ئێستا کەرکوک ئەو شارەی کە دەوترێت قودسی کوردستانە بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتییەوە بێ پارێزگار ماوەتەوە، تەنانەت کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش نەیتوانی کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی چارەسەر بکات و پارێزگارێکی نوێ بۆ ئەو شارە دابنێنت.
بە پێی زانیارییەکانی بوار ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و دابەشبوونی لایەنە عەرەبەکان بەسەر ئەو دوو لایەنەدا وایکردووە تاوەکو ئێستا ئاسۆیەکی روون نەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە و پێدەچێت یەکلاکردنەوەی بخرێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بە یەک پاكێج لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک لە کۆی ١٦ کورسی ئەنجوومەنەکە ٥ کورسی بەدەستهێنا و پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بە مافی خۆی دەزانێت، پارتیش دوو کورسی بەدەستهێنا.
یەکێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک پێویستی بە دووکورسییەکەی پارتی و دوو کورسی دیکەش هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە رێکەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک بکات و بتوانێت پۆستەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color