گرنگ

بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست خۆیان بە دوور دەگرن لە هەڵمەتی هەڵبژاردن

2024-07-10

 

 


بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست خۆیان بە دوور دەگرن لە بانگەشەکردن بۆ لیستێکی دیاریکراو بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فەیسەڵ کەریم خان لە بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاندید بوو، توانی نزیکەی نزیکەی ٣٠ هەزار دەنگ بە دەست بهێنێت.

بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست تەنیا لەیەک بازنەی شاری هەولێر ٦٠ لە سەدی کۆی دەنگی پایزگای هەولێری یەکێتییان بە دەستهێنا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست بوار کەوتووە ئەو بنەماڵەیە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە بانگەشە بۆ هیچ لیست و کاندیدێک نەکەن. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش پلانی ئەوەیان هەیە خۆیان بە دوور بگرن لە بانگەشەکردن بۆ لیستێکی دیاریکراو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بانگەشە نەکردنی بنەماڵەی کەریم خان لە هەڵمەتی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیانێکی گەورە بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەگەیەنێت. بەو پێیەی زۆرینەی دەنگی یەکێتی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر ئەو بنەماڵەیە بە دەستیان هێنابوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color