گرنگ

مەسعود بارزانی لە بەرامبەر ڕێککەوتنی سێقۆڵی داوای لێبوردنی لە هێزە شیعەکان کردووە

2024-07-10

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەراوێزی کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی شیعە لە عێراق، داوای لێبوردنی لە بەرامبەر پێکهێنانی هاوپەیمانی سێقۆڵی ”بارزانی، سەدر، حەلبوسی” کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی باڵای حیزبە شیعەکان لە پەراوێزی کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ مەسعود بارزانی گلەیی ئەوەیان لە بارزانی کردووە کە بە پێکهێنانی هاوپەیمانی سێقۆڵی ناو ماڵی شیعەی پەرتەوازە کردووەو وایکردووە موقتەدا سەدر بەرامبەر هەموو هێزە شیعەکان بێ منەت بێت.

لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانە مەسعود بارزانی باسی ئەوەی کردووە کە ئەوان ویستیویانە ئەو دۆخە چەقبەستووەی عێراق تێپەڕێنن و هاوپەیمانێتییەکی سیاسی بکەن بۆ ئیدارەدانی هەموو عێراق و ئەو ئامانجی پەرتکردنی ناوماڵی شیعەی نەبووە. ئەگەر ئێوەش وا تێگەیشتوون کە ئامانجی ئێمە تێکدانی ناو ماڵی شیعەیە ئەوا ئەو داوای لێبوردن دەکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color