گرنگ

"ئەم کابینەیە، کابینەی خۆڕاگری و مانەوەو بەردەوامی بوو"

2024-07-10

 


وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم کابینەیە کابینەی خۆڕاگری و مانەوەو بەردەوامی بوو لەبەردەم قەیرانی دروستکراو و سیاسی و سروشتی.

ئەمڕۆ پێنج ساڵ تێپەڕی بەسەر سوێندخواردنی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم کابینەیە کابینەی خۆڕاگری و مانەوەو بەردەوامی بوو لەبەردەم قەیرانی دروستکراو و سیاسی و سروشتی، خەڵکی کوردستان لەهەموو سەختییەکاندا لەگەڵ حکومەتی خۆیان مانەوەو باوەڕییان بە ئیرادەی سەرۆک وەزیران بۆ گۆڕانکاری، بووە وزەو پاڵپشتی سەرۆک وەزیران بۆ مانەوەو بەردەوامی.

دەشڵێت:" دڵنیام ئەو فشارە دارایی و سیاسی و پیلانگێڕییەی دژی بەڕێزییان لەئارادابوو لەم پێنج ساڵەدا، بۆ هەرکەسێکی دیکە بوایە لەوانەیە ئێستا بینەری دۆخێکی دیکە بوینایە لەهەرێمی کوردستان".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color