یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نیگەرانە لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پێیان وایە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر حیزبەی ئەوان دەبێت و بایەخ و پێگەی یەکێتی لای ئێرانییەکان وەک پێشتر نامێنێت.
ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایی بووەتەوە. ئەم ئاسایی بونەوەیەش دوای سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی دێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشتریش چەند شاندێکی ئێرانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبونەتەوە.
دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووە. پاشان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری بەغدای کردو چەندین کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامدا.