له‌م به‌رواره‌وه عێراق سێ مه‌رج بۆ گه‌شتیاران داده‌نێت
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێى بڕیارێکى نوێى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراق له 1ى 10ى 2021، هه‌موو گه‌شتیارێکى عێراق لە کاتى هاتن و چووندا، پێویسته ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى له فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه گه‌شت بکات:
*سەرجەم ئه‌و که‌س و گەشتیارانه‌ى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌که‌ن، یاخود ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێویسته بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڤاکسینیان هه‌بێت.
*ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى به‌بێ هه‌بوونى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى فاکسین رێگه‌پێدراون گه‌شت بکه‌ن، پێویسته راپۆرتى پزیشکى پشتڕاستکراویان هه‌بێت، که بیسه‌لمێنێت سێ مانگ پێش سه‌ردانه‌که تووشی کۆرۆنا بوون.
*ئەو گه‌شتیارانه‌ى نەخۆشن و به‌هۆى بارى تەندروستییان رێگەیان پێ نادرێت ڤاکسین وەربگرن.