بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مەدای عێراق، پلانی سودانی ئەوەیە کە ئەگەر لایەنەکان نەگەن بە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک، ئەوا خالید شوانی بۆ سەرپەرشتیکردنی پارێزگای کەرکوک ڕادەسپێرێت.
ڕۆژنامەی “مەدا”ی عێراقی لە زاری بەرپرسێکی باڵای کەرکووکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەگەرهاتوو پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر پارێزگار و پۆستە ئیدارییەکان ڕێکنەکەون، ئەوا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پلانی خۆی جێبەجێ دەکات.
محەمەد شیاع سودانی پێشتر لایەنەکانی ئاگادارکردبووەوە کە ئەگەرهاتوو ڕێکنەکەون، ئەوا خۆی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک دەستنیشان دەکات.
بەرپرسەکە بە ڕۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەو کەسەی کە سودانی ئەرکی پارێزگاری کەرکووکی پێ بسپێرێت، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بێت کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.