گرنگ

ئومێد سەباح: رێگای هەولێر سلێمانی شایەنی خەڵکی خۆمان نییە "دەکرێتە دوو ساید"

2024-07-31

 

 بوار، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، رێگای نێوان هەولێر سلێمانی شایەنی خەڵکی کوردستان نییە و دەکرێتە دوو ساید. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی رایگەیاند" رێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید و لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەرکراوە، پێشتر گرفت لە گرێبەستەکەداهەبوو لە ئێستا لە چارەسەرکردنی کێشەکەین و بوودجەی پێویستی بۆ دابین دەکەین. کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە لەسەر پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بوو، لەسەر کارەکانی شەقامەکەش وتی، زیاتر لە 60%ی شەقامەکە تەواو بووە و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان دەكەن و هەندێك زیادكردن و گۆڕانكاری لە پڕۆژەكە دەكرێت. وتیشی، كێشەی نەبوونی بودجە بۆ پڕۆژەكان تەنیا لە سلێمانی نییە، بەڵكو كێشەی شارەكانی دیكەشە ئەوەش پەیوەستە بە نەبوونی یاسای بودجەوە، كە 10 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color