#بوار یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر داواکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی دواخستووە. بڕیار بوو لەسەر داواکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ، یەکی ئاب، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت. بەڵام بەهۆی داواکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەکە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر دواخرا. بەپێی زانیارییەکانی بوار، درەنگانی شەوی ڕابردوو محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانییەوە کردووەو داوای کردووە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەنەچێت و ٧٢ کاتژمێر مۆڵەتی پێبدرێت تا هەموو لایەنەکان ڕازی بکات کە بەشداری لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدەن. یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لەسەر داواکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگرتووەو چاوەڕێی دەرەنجامی هەوڵەکانی سودانی دەکات بۆ بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.