گرنگ

شۆخان حەسیب: دەمانەوێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت، نەک پارتی و یەکێتی

2024-08-01

 

#بوار ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان دەیانەوێت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت نەک پارتی یا یەکێتی. شۆخان حەسیب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بواری ڕاگەیاند ”دەبێت لەگەڵ لایەنەکانی کەرکوک ڕێکبکەوین، چونکە کەرکوک شارێکی فرە پێکهاتەیەو دەبێت سەرجەم پێکهاتەکان بەشدار بن لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک. بەڵام وەک پارتی ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوەمان نەکردووە”. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەبارەت بە بەشداریکردنی پارتی لە کۆبونەوەی چاوەڕوەنکراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە بواری گوت ”هەر کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا کە بە فەڕمی ئەنجام بدرێت بێگومان ئێمە بەشداری تێدادەکەین”. سەبارەت بە هەبوونی کاندید بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک، شۆخان حوسیب دەڵێت ”ئێمە پێمان خۆشە ئەو پۆستە بۆ پارتی بێت، تەمانناش دەکەین کەسێکی کورد ئەو پۆستە وەربگرێت”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color