گرنگ

بەرپرسێکی گۆڕان، بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان: "وا ئێمە لە حکومەت بووین، ئەی ئێوە دەستکەوتتان چی بووە؟"

2024-08-01

 

 بوار بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توندی لە ئۆپۆزسیۆن و دەڵێت "بینیمان گۆڕان لە حکومەتە و لاوازە، ئەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن چیان کردووە و ئینجازیان چی بووە؟". چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی بوار رایگەیاند "بینیمان گۆڕان لە حکومەتە و لاوازە، ئەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە کوێی ئەم هاوکێشانەدایە، لەم خولەی پەرلەمان و کابینەی حکومەت تا چەند توانیویانە فشار بن بۆ ئەو کارانەی لە دژی خەڵک بوون". دەربارەی ئەوەی پێیوایە ئۆپۆزسیۆن لە ئاستی پێویست نەبوون؟ چۆمان محەمەد وتی "وەڵامەکە زۆر ڕوونە، ئەمە دژایەتی نییە بۆ ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئەوان کە لە دەرەوەن و زۆربەی رمەکانتان بۆ ئێمەیە، دەکرێت ئێمەش بڵێین ئێمە لە حکومەت بووین و ئەوان ئینجازیان چی بووە؟" ناوبراو وتیشی "دابەشکردنی ئاو و نەوت کاری خێرخوازین بۆ خزمەتی خەڵک، بەڵام ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە لە پەرلەمان چۆن کار دەکەیت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color