گرنگ

 گرنگ

ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بى و توركمانه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بى و توركمانییه‌كان شكستى هێنا

2024-08-04

 
 بارزانى پێشنیازى كردووه‌ 5 مانگ بدرێت به‌ كوردێكى بێلایه‌ن و دواتر بۆ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان بێت بوار، تایبه‌ت دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك پارتى له‌ رێگه‌ى شاخه‌وان عبدالله‌ و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بى و توركمانه‌كانیان وتووه‌ ده‌توانن سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانى دوو ساڵى یه‌كه‌مى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك به‌ عه‌ره‌ب، به‌ڵام دواتر نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و بارزانى پێشنیازى دیكه‌ى خستۆته‌ڕوو. به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانى عه‌ره‌بى سونه‌و توركمانه‌كان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ پیرمام له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك شكستى هێناوه‌ و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌سه‌ره‌تادا وایانزانیوه‌ كه‌ بارزانى رازیبووه‌ له‌سه‌ر پێدانى پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك به‌ عه‌ره‌بى سونه‌كان، به‌ڵام دواتر بارزانى قسه‌یه‌كى دیكه‌ى كردووه‌. بوار زانیویه‌تى، بارزانى وتوویه‌تى له‌ قۆناغى ئێستادا ناتوانین ئه‌و پۆسته‌ بده‌ین به‌ لایه‌نى عه‌ره‌بى واباشه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌سه‌ره‌تادا بۆ ماوه‌ى 5 مانگ بدرێت به‌ كوردى بێلایه‌ن كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رازیبن دواتریش دووساڵ دواتر بدرێت به‌ لایه‌نى عه‌ره‌بى. به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له‌سه‌ر خسته‌ڕووى ئه‌و پێشنیازه‌ى بارزانى هیچ كام له‌ ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بووه‌ و دواتریش كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایى پێهاتووه‌.
1
906:23 PM
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color