#بوار سەرچاوەیەک لە پۆلیسی مەیدان لە سنووری گەرمیان رایگەیاند، “فەرمانبەرێک ماوەی 15 ساڵە لە مەرزەکەدا کار دەکات، 250 ملیۆن دیناری لە داهات و باجی مەرزەکە بردووە و هەڵاتووە.” ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە لێکۆڵینەوەدان و هەوڵی دەستگیرکردنی فەرمانبەرەکە دەدەن، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە. سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ رایگەیاند، نزیکەی ساڵێکە ئەوان سەرپەرشتی مەرزی پشتە ناکەن و لەلایەن دەروازەی پەروێزخانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. مەزری پشتە دەکەوێتە سنوری گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە لە ناحیەی بەمۆ، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام بەشێک لە فەرمانگەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.