#بوار وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری لە لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات و جارێکی دیکە ڕەوانەی بەغدای دەکاتەوە. دوای 31 ڕۆژ لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، بە پێی زانیاریەکان وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکەن و دووبارە بۆیان بنێرنەوە. هوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانیان بکەن و بەزووترین کات بۆیان بنێرنەوە. جێگای باسه دواكهوتنی مووچه لە نێوان هەرێم وبەغدا کێشەی تێکەوتوە و بەغدا دەڵێت حكومهتی ههرێم مانگانه ههزاران ناو بۆ لیستی مووچه زیاد دهکات و هەرێمیش بەغدا بە دروستکردنی ئاستەنگ لە ناردنی موچە، تاوهكو ئێستا نهتوانراوه موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت کە تەنها هەفتەیەکمان ماوە بۆ مانگی نۆ.