گرنگ

هاتوچۆی هەڵەبجە داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات

2024-08-26

 

#بوار بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لە بارەی ناو تۆماركردن بۆ ژمارەی (دڵخواز) ئاگاردەكاتەوە و داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویكردەوە: بۆ زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان كاتی ناوتۆماركردن بۆ ژمارەی ( دڵخواز ) گۆڕدڕا بۆ رۆژی یەكشەممە 1ی ئەیلول لە كاتژمێر 9بۆ 12 ناو تۆمار دەكرێت بۆ ژمارەكانی C 4000، ژمارەی 1976 بە هەموو پیتەكانی بەردەستە جگە لە ( W Z )، لەگەڵ ژمارە 1977هەموو پیتەكانی بەردەستە جگە لە پیتەكانی ( D G H S ).. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە: رۆژی دووشەممە 2ی ئەیلول لە كاتژمێر ( 9 – 12 ) ناو تۆماردەكرێت بۆ ژمارەكانی (T 4000) و 1978 هەمو پیتەكانی بەردستە جگە لە ( H N ) و 1979 هەموپیتەكانی بەردەستە جگە لە ( D K S ). لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: پێوستە داواكار خۆی ئامادەبێت و بەڵگەنامەی خۆناساندن كارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی پێبێت و رۆژانی دواتر خشتەی هەفتەی داهاتوو بۆ ناوتۆماركردن بڵاودەكرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color