گرنگ

وەزارەتی دارایی بەپەلە خانه‌نشینان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ مەبەستێکی گرنگ

2024-08-26

 

#بوار بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاگاداری خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردوە، پێویستە لە ماوەی دو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگادار خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردوە، پێویستە لە ماوەی دو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات". داواش ده‌كات هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردوە و نەیگەڕاندوەتەوە، پێویستە لە ماوەی دو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار. وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەر خانەنشینێك لەماوەی دو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە موچەكەی ڕادەگیرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color