گرنگ

 گرنگ

وەزیری پەروەردەی ماوەی حەوت ڕۆژ مۆڵەت دەداتە پەروەردەكان بۆ ناردنی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ

2024-08-26

 

 بوار، تایبەت لەدوای بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەفەرمانێك داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی پەروەردەكردووە لەماوەی حەوت ڕۆژدا ناوی مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوانە بكەن بەمەبەستی دامەزراندیان بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی. بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە وێنەیەكی لای بوارە و واژی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەر و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی پەروەردە كراوە ئاماژە بەوەكراوە، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوی وەزارەتمان دەكرێنە گریبەستی هەمیشەیی لەسەر داهاتی ناوخۆ، بۆیە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوتان بۆ دەنێرین بۆ وردبینی كردنیان. لە نوسراوەكەدا داوا لەسەرەجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە كراوە لەماوەی حەوت ڕۆژی كاركردن دەبێت وردبینی ناوەكان بكەنەوە وهیچ كەموكوڕییەك نەبێت لە ناوەكاندا و ڕۆژی 5/9/2024 دوا وادەیە بۆ گەڕانەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ. ئەو نوسراوەی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە كە دوینێ‌ لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاردرا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەنێژ بەشێوەی گرێبەستی هەمیشەیی كە ژمارەیان زیاد لە 38 هەزار مامۆستای وانەبێژە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color