#بوار سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە ، موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی مانگی 7و8ـی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی لیژنەیەکیش بۆ چارەسەرکردنی مووچەی ئەوانی دیکە . بەو پێیەبێت، لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێت دەست بەدابەشکردنی بکات.