بوار، تایبەت وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بۆ 100 كورسی پەرلەمان هەزار و 198 كەس خۆیان بەربژێركردووە، هاوكات دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960یان دەنگدەری تایبەت. جمانەغەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە بواری ڕاگەیاند: بۆ پڕكردنەوەی 100 كورسی پەرلەمانی كوردستان هەزار و 198 كەس وەك بەربژێری سەربەخۆ و بەربژێری كۆتای پێكهاتەكان، پارت و هاوپەیمانیێتییەكان خۆیان كاندیدكردووە، بۆ ئەومەبەستەش دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960یان دەنگدەری تایبەت. ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ڕۆژی دەنگدان هەزار و 431بنكەی دەنگدان دەكرێنەوە بەجۆرێك هەزار و 266 بنكەی دەنگدانی گشتی و 165 بنكەی دەنگدانی تایبەت دەبن، بڕیاریشە لە 29ی ئەم مانگە جارێكی دیكە تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان بكرێت، و تا ئێستاش240 هەزار كارتی دەنگدان لە نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك و ماونەتەوە و خاوەنەكانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەیان.. بڕیارە لە 20/10/2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕیوە بچێت و لە لە 16ی مانگی داهاتوو دەستبكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن.