بوار، تایبەت دەستەی كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت كە بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەم هەفتەیە كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایانە دێت كە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە دەستەی كەشناسی عیراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە لە رۆژی چوار شەممەوە لە سەرانسەری عێراق پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن و كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایانە دێت كە ئەمساڵ هەموو ناوچەكانی عیراقی گرتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی هەرێمیش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.