گرنگ

 گرنگ

ژمارەیەک فەرمانگە لە سلێمانى بایکۆتیان ڕاگەیاند

2024-09-01

 

#بوار

بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە ژمارەیەک بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە لە سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند. پەیامنێرمان باسى لەوەکرد، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە فەرمانبەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، دادنووسی دووی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەکی دیکە بایکۆتی دەوامیان کردووە کاروبارەکانی هاونیشتمانییان رایی ناکەن. ئەمڕۆ 1ـی 9ـیە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 7 دابەشنەکراوە و تاوەکو ئێستا بەفەرمی رانەگەیەندراوە کەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، بەگوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color