مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە وتارێكیدا لە میانی بەشداریكردنی سیمپۆزمی سریانی باسی لە مافی پێكهاتەكان كرد و ئەوەی ڕاگەیاند "دەزگا فیدڕاڵییەكان، بەهاوكاری هێزێكی ناوخۆیی مافی پێكهاتەكانی هەرێمیان زەوت كردووە".
مەسرور بارزانی، باسی لەوە كرد كە هەوڵ دەدەن لە خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، مافی پێكهاتەكان بچەسپێنن.
مەسرور بارزانی، باسی پێكەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی كوردستان كردو دەڵێت "گوند هەیە لە كوردستان مزگەوت و كەنیسە لە نزیك یەكترن". ئەمەش نیشانەی پێكەوە ژیانە لە هەرێمی كوردستان.