بوار، تایبه‌ت
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان نیگه‌رانییه‌كى قوڵى هه‌یه بۆ جێیه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گه‌وره له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و راپه‌ڕین به‌سه‌رمایه‌ى ملیاره‌ها دۆلار ئه‌نجامده‌درێت و به هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ده‌زانن.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك سه‌دان پڕۆژه‌ى جۆراو جۆرى له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان راگه‌یاندووه كه ته‌نها له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌رمایه‌ى ئه‌و پڕۆژانه ده‌گاته زیاتر له 800 ملیار دینار. جگه له راگه‌یاندنى سه‌دان پڕۆژه‌ى دیكه له سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سەربەخۆی سۆران و زاخۆ.
راكێشانى پڕۆژه‌ى فریاگوزارى خێراى ئاوى هه‌ولێر و قوشته‌په و نه‌خۆشخانه‌ى 250 قه‌ره‌وێله‌ى هه‌ولێر و قوتابخانه‌و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى گه‌وره له بوارى رێگا‌و بان و كاره‌با گرینگ‌ترین ئه‌و پڕۆژانه‌ن له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه راگه‌یاندراون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژانه به‌ر له چه‌ند رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن لە لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نیگه‌رانییه‌كى قوڵى له لایه‌ن یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و تیمى یه‌كێتیى له حكومه‌ت دروستكردووه و پێیانوایه ئه‌و پڕۆژانه هیچ كۆدێكى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان نییه.
یه‌كێتیى پێیوایه ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژانه جگه له‌وه‌ى به‌شێكى له لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێت. زۆرینه‌ى پڕۆژه‌كان به پاره‌ى نه‌وتى قاچاغ و داهاتى ناوخۆ ئه‌نجامده‌درێت له كاتێكدا یه‌ك له‌سه‌ر سێى داهاتى ناوخۆ و باج بۆ حكومه‌تى عێراقى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان و كردنه‌وه‌یان ئه‌وه‌نده زۆر بووه ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى دواخستووه.