گرنگ

مەسروبارزانی: هەژماری من یارمەتی لەناوبردنی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە دەدات

2024-09-23

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا چەندین چاكسازی گرنگمان كردووە و نەوت و گاز ناكەینە تاكە سەرچاوەی داهات، هەروەها هەوڵی زۆرمانداوە بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، جەختیش دەكاتەوە كە پرۆژەی (هەژماری من) یارمەتی لەناوبردنی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە دەدا

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گەڵ كەناڵی(ئەلعەرەبییە) رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانم پێ بەخشرا، هەوڵێكی جددیم دا، بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهاتی ئابووری هەرێم هەمەچەشن بكەم، ئێمە تەنیا سەرنجمان لەسەر وزە نییە و وەك تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی كوردستان لە نەوت و گاز ناڕوانین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەك گەندەڵی و بەرتیل قبووڵكراو نییە، هەموو هەوڵی خۆمانداوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەموو ڕەفتارێكی نایاسایی و پێچەوانەی یاسای وەبەرهێنانن بكەین، ئەگەر هەر وەبەرهێنەرێكیش بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگری هەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت مامەڵەیەی نایاسایی لەگەڵدا كراوە، حكومەت ئامادەیە بەدواداچوون بۆ پرسەكە بكات و پشتیووانی بكات لەوەی ڕێگری لە گەندەڵی بكات.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وتووە،بەداخەوە ئابووری عێراق پشت بە بنەمای پارەی نەختینە دەبەستێت، لە هەرێمی كوردستان پڕۆژەی هەژماری منمان ڕاگەیاندووە، ئەم بابەتەش سوودی زۆرە و چەندین خزمەتگوازری پێشكەشی هاووڵاتییان دەكات، وەكوو پێدانی قەرز، جگە لەوەش ئەم پڕۆژەیە یارمەتی لە نێوبردنی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە دەدات و دەرگا بەڕووی بازاڕی جیهانیدا دەكاتەوە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color