گرنگ

نێچیرڤان بارزانی، سەردانی سلێمانی دەكات

2024-09-23

 
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ئەمرۆ سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە.
لە سەردانەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە، هەروەها لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی و ڕێكخستنەكانی پارتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، دوای كۆبونەوەی دێت لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و حیزبی لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی هیچ كۆبونەوەیەكی نابێت لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color