وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەمڕۆ لە شاری بەغدا ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبنەوە و هەر ئەمڕۆش وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دیاری دەكرێت
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەبواری ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری بەغداد ئەنجومەنی كۆمیسیاران كۆدەبنەوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و هەروەها دیاری كردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەرسبەینێ لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، لە ڕۆژی چوارشەممە 25/9/2025 كە هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەستدەكرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیارە لە20/10/2024 پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم خولەش ژمارەی كورسییەكان لە 111 كورسییەوە كەمكراونەتەوە بۆ 100 كورسی، لەو ژمارەیەش پێنج كورسییان بۆ كۆتایی پێكهاتەكان دیاری كراوە كە پێشتر 11 كورسییان بۆ تەرخانكرابوو.