گرنگ

زۆرینەی لایەنە سونییەكان لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رێككەوتن

2024-10-24

 

بوار، تایبەت
شەش لایەنی سوننەكان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی حزبی تەقدوم كۆبوونەوە و لە راگەیاندراوێكی هاوبەشدا دوو بژاردەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق دیاری كرد

شەش لایەنی سوننە بە سەرۆكایەتی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی حزبی تەقەدوم كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا دوو بژاردەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاری كرد، بژاردەی یەكەم ئەوەیە، سەرجەم لایەنە ركابەرەكان كاندیدەكانیان بكشێننەوەو پشتیوانی (مەحمود مەشهەدانی) بكەن، كە لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانی و سیاسی سوننەوە پشتیوانی دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بژاردەی دووەمیش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسای لە پەرلەمان بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ‌ لە زۆرینەی سیاسی سوننە، كە پشتیوانی زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت، بۆ پاراستنی مافی زۆرینەی سوننی، هاوكات جەخت لە پێویستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوەتەوە، لەسەربنەمای دانیشتنە نیشتمانییەكان.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تەرخان بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوایان لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كرد دانیشتنێك بۆدیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام بدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color