#بوار
زۆرینەی سەركردەكانی كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ ئەوەدان كە ئەو سێ كاندیدەی حیزبەكەی كە دەنگی پێویستییان هێناوە بۆ پەرلەمان، بایكۆتی پەرلەمان بكەن.
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری لە شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لە چارەنوسی ئەو سێ كاندیدەی حیزبەكەی كە بۆ پەرلەمانی كوردستان دەنگی پێویستییان هێناوە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، خودی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ و زۆرینەی سەركردەكانی كۆمەڵ لەگەڵ ئەوەدان بەشداری لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا نەكەن، بەڵام دەیانەوێت بڕیاری بەشداریكردن و نەكردنی كۆمەڵ ببێتە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئەو حیزبە.