گرنگ

چۆنیەتی پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارەكانی كۆمەڵ و هەڵوێست لە پەرلەمان

2024-10-26

 


بوار، تایبەت
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەگەر لەدوای 30 رۆژ بەسەر تێپەڕبوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، هەر بەبربژێرێكی دەرچوو سوێندی یاسایی نەخوات، ئەوا مافی پەرلەمانتاری لێوەردەگیرێتەوە و كۆمیسیۆن بەربژێرێكی دیكە لە جێگەیان ڕادەسپێرێت بۆ جێگرتنەوەیان.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە لە ماددەی 13 بڕگەی یەكەمدا هاتووە، لە رێكەوتی سوێندخواردنی یاساییەوە، بەربژێری هەڵبژێردراو دەبێتە ئەندام و بە دەستبەكار هەژمار دەكرێت و گشت مافێكی ئەندامێتی دەبێت و هەموو ئەركەكانی ئەندامێتی دەكەوێتە ئەستۆ، هاوكات لە بڕگەی دووەمیدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەگەر بەربژێری هەڵبژێردراو، بەبێ پاساوی رەوا، لە دانیشتنی یەكەمەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ سوێندخواردنەكەی ئەنجامنەدا، مافی سوێندخواردنی یاسایی نامێنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر قەوارەیەكی سیاسی بەربژێرە سەركەوتووەكانی بۆ پەرلەمان بایكۆت بكەن، ئەوا لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا ئەوە روونكراوەتەوە گەر ئەندام بە بێ هیچ پاساوێك لە 30 رۆژدا سوێندی یاسایی نەخوات، مافی ئەندامێتی لەدەستدەدات، ئەو كاتە ئەگەر قەوارە سیاسییەكە بایكۆت بكات، ئەوا لە لایەنەكانی دیكە بەگوێرەی زۆرترین دەنگ شوێنی ئەو بەربژێرانە پڕدەكرێتەوە كە بایكۆتیان كردووە.

هەر لە زانیارییەكانی بوار ئەوەشهاتووە، ئەگەر بەربژێرە سەركەوتووەكان بچن سوێندی یاسایی بخۆن، پاش ئەوە بایكۆتی پەرلەمانی كوردستان بكەن، ئەوە هەموو ماف و ئیمتیازاتی ئەندامێتیی پەرلەمانی كوردستانیان دەبێت لە ماددی و مەعنەوی بە پارێزبەندیی پەرلەمانیشەوە.

ئەوەش لەكاتێكدا بەشێك لە قەوارە سیاسییەكان بەتایبەت كۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و چەند لایەنێ:ی دیكە تێبینییان لەسەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە و باس لە ئەگەری بایكۆتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color