بوار، تایبەت وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی سەردانی لایەنەكان دەكات تا هەڵوێستیان بزانێت و زانیاری لە دەمی خۆیانەوە وەربگرێت، ئاشكراشیدەكات كە لەدوای یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان یەكێتی و پارتیش بەیەكەوە كۆدەبنەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە: ئەم كۆبوونەوانەی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان دەستپێكردووە دوو ئامانجیان هەیە، یەكەم گرنگە بۆ یەكێتی پێش ئەوەی بچێتە لای پارتی زانیاری دەستی یەكیان لە خۆیانەوە هەبێت و هەڵوێستیان بزانێت، بۆ بچین لەگەڵ پارتی دانیشین و زانیاریەكان لە دەستی دوو سێ وەرگرین. ئاماژەی بەوەشكرد، دوای یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتیش ئەنجام دەدرێت، هاوكات یەكێتی دەرگای بۆ سیناریۆ جیاجیاكان كراوەیە بەشێوەیەك حكومەتی هەرێمی كارامان هەبێت وا باشترە تەنانەت داوای لێبوردن لە خەڵكیش بكات و بڵێ لە ڕابردوودا هەڵە كراوە لە پرسی مووچە و ئەمن و تێوەگلانی هەرێم لە شەڕی ئەملاو ئەولا. وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەكێتی وتوویەكی ڕاستكردنەوەی ڕێرەوی حوكمڕانی و تاكرەوی و ئەو بێ متمانەییەی كە لە ئامانجی ئەو تاكڕەویە دروست بووە ئەوە چارەسەر بكرێت، ئەگەر لایەنێت پێی وایە حكومەتەكەی بێ غەل و غەش و كەم و كوڕی بووە مانای وایە گفتوگۆكان دوور دەخاتەوە لە یەكتری.