بوار .بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی دانوستانی یەکێتی سەردانی نەوەی نوێ بکەن، بەڵام یەکێتی سەرۆکی وەفدی گۆڕیوە. لە ڕۆژانی رابردوودا شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد بۆ رای ئەو لایەنانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام لە سەردانی ئەمرۆ یەکێتی سەرۆکی وەفدی گۆڕیوە. بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەو پێیەی لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ شاسوار عەبدولواحید بەشداری ناکات، بۆیە لەڕووی پرۆتۆکۆلی قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی وەفدی یەکێتی ناکات.