گرنگ

باشترین جۆری فڵچەی ددان شۆردن کامەیە؟


 

د.تروسکە عبداللە
پزیشكی ددان

-ئایا فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە لە فڵچەی ئاسایی؟
-چۆن بزانم فڵچەکەم باشە،ئایا مەرجە فلچەی باش لە رووی نرخەوە گران بێت؟
-باشترین جۆری فڵچە ئەو فڵچەیەیە کە نەرمە واتە ریشاڵەکانی نەرمن و زیان بە پوک و ددان ناگەیەنێ.
-ئایا فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە یان فڵچەئاسایی؟
-فڵچەی ئاسایی ئەگەر بە رێک و پێکی و شێوازێکی دروست بەکاربهێنرێت هەمان کاریگەری فڵچەی ئەلیکترۆنی هەیە. بەلام بۆ هەندێ حاڵەت پێشنیارکردنی فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە بۆ نموونە:
١-بۆ منداڵی بچوک .
٢-بۆ کەسێک کێشەی جومگەی دەستی هەبێ و نەتوانێ هێز بخاتە سەر فڵچە.
٣-بۆ کەسانی بەتەمەن.
٤-بۆ کەسێک ددانەکانی زۆر نارێک بێت.
٥-بۆ ئەوکەسانەی تەلی رستکردنەوە یاخود کیفی ددانیان لەدەمدایە.

چەند تێبینیەک:
-فڵچەکەت چەند باشبێت، گرینگی نیە کە بەشێوەیەکی دروست و بە بەرنامەیەکی رێک و پێک ددانت نەشۆیت.
-فڵچەکەت لە ناو قەباغی داخراو هەڵمەگرە ،پێویستە شوێنەکەی کراوەبێت و ئالوگۆری هەوا رووبدات.
-سێ مانگ جارێک فڵچەکەت بگۆرە، واتە هەرکاتێک بینیت ریشاڵەکانی فڵچەکەت پەرش و بڵاو بوونەتەوە پێویستە فڵچەکەت بگۆریت.
-رۆژانە لەسێجار زیاتر نابێت ددانت بشۆیت، ماوەی ددان شۆردنەکەت با ٢ بۆ ٣ خولەک بخایەنێت.
-هێزێکی زۆر مەخە سەر فڵچەکەت لە کاتی ددان شۆردن.
-مەرج نیە فڵچەی باش نرخێکی زۆر گرانی هەبێ!!
-بۆ ئەوەی بە دوور بیت لەبۆنی ناخۆشی دەم، ددانت بەرێک و پێکی بشۆو پەتی ددان بەکاربێنەوەو لەگەڵ ئەمانەشدا گرینگی بە پاککردنەوەی زمانت بدەو پاکەرەوەی تایبەت بە زمان هەیە دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color