شاندێکی باڵای هەرێم بەشداری مەڕاسیمی سوێند خواردنی ئیبراهیم رەئیسی دەکات
بوارنیوز، تایبەت
کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی فەڕمی هەرێمی کوردستانی بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشتکردوەو بڕیار وایە هەرێمیش لەسەر ئاستی باڵا بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بکات.
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بەشداری لەمەراسیمی سوێند خواردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.
بڕیار وایە لەچەند ڕۆژی داهاتودا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سوێندی یاسایی بخوات لەتارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، شاندى هه‌رێم بۆ ئاماده‌بون له‌مه‌ڕاسیمى سوێند خواردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆک کۆمارى ئێران، پێکدێت له:
* نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
* پشتیوان ێادق، وه‌زیرى ئاوقاف و کاروبارى ئاینى
* حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان
* کوێستان محه‌ممه‌د، وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى
* نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له تاران