بوار، تایبەت وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا سەرجەم ئەو خانەنشینانەی كە مووچەكانیان هاوتای خانەنشینانی عێراق نەكراوە مووچەكانیان هاوتا دەكرێن لەگەڵ وەرگرتنی قەربووی چوارمانگی ڕابردوویان. سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەشێكی ئەو خانەنشینانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون مابوون تامووچەكانیان هاوتا بكرێت، بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا هەموو خانەنشینانی هەرێمی كوردستان مووچە بە هاوتاكراوی وەربگرن، هاوكات لە زۆربەی شارە بچووكەكانی وەك هەڵەبجە، كۆیە خانەنشینان مووچەی مانگی 11یان بە هاوتاكراوی وەرگرتووە، لەگەڵ قەرەبووی چوار مانگی رابردوویان ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی لە مانگی تەممووزی ساڵی رابردوو مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق كرا، بەڵام بەشێك لەو خانەنشینانەی نەگرتەوە پێش 2014 خانەنشین بوون، بەڵام لە دوو مانگی داهاتوودا ئەوانیش مووچەكانیان هاوتا دەكرێن لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، هاوكات لەمانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی خانەنشینانیان بە هاوتاكراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو رەوانەی بەغدا كردووە.