گرنگ

پێشەوا هەورامانی: بەیانی بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنەرانی کورد، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە موچە ئەنجام دەدرێت

2025-01-10

 

بەیانی کاتژمێر (۱٠ )لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێزان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت. بابەتی کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فیدراڵی. پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color