گرنگ

موسەننا ئەمین و سۆران عومەر: بەشداریکردن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەتدەکەینەوە

2025-01-10

 

#بوار هەر یەک لە د. موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی و سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری بەشداریکردن لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی تایبەت بە موچە ڕەتدەکەنەوە. لەسەر داواکاری حکومەتی هەرێم بڕیارە سبەینێ، ڕۆژی شەممە، ١١ی کانونی دووەم، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و وەزیرەکانی کورد لە حکومەتی عێراق بەڕێوە بچێت. بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بابەتی کۆبونەوەکە بێت. حکومەتی هەرێم دەیەوێت بە بەشداری نوێنەرانی کورد هەڵوێستی داهاتوویان بەرامبەر حکومەتی عێراق دەست نیشان بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color