بوار، تایبەت سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات ئەوەی ئێستە بەغدا بەرانبەر بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان دەیكات، مامەڵكردنە لەگەڵ پارێزگایەك نەك هەرێمێكی فیدراڵ، جەختیش دەكاتەوە كە بەغدا ستەم بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەرێم دەكات ئەوەش قەبوڵكراو نییە. مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی كورد لە بەغدا ڕایگەیاند: لەم چوار ساڵەدا گەیشتووینەتە ئەو قەناعەتەی ئەو ڕەفتارەی ئێستە بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان دەیكات، ستەمكارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵكراویش نییە، مامەڵەی بەغدا بەرانبەر هەرێمی كوردستان مامەڵەیەك نییە لەگەڵ هەرێمێكی فیدراڵ. ئاماژەی بەوەشكرد، من پێم وایە ئەگەر ئێمە یەك هەڵوێست بین، بەغدا ئەو توانایەی نییە شت بەسەر كوردستاندا بسەپێنێت، بەهۆی پەرتەوازەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانەوە، ئەو ماوەیە بەردەوام فشار لەسەر خەڵكی كوردستان دروست دەكات و ئەمەش بووەتە كێشە و لەمپەر بۆ بەرەوپێشچوونی كوردستان. سەرۆكی حكوومەت باسی لەوەش كرد، دەبێت پێوەندییەكانی كوردستان و عێراق راست بكرێتەوە، حكوومەتی فیدراڵ پابەند نابێ بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئەگەر بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بێت دەمانەوێت خەڵكی هەرێمی كوردستان لە 2025 لە دڵەڕاوكێ رزگاریان بێت، نابێت بەغدا بەوە سەرقاڵمان بكات مووچە دێت یان نا، بۆیە ئێمە تەماحی زیاترمان هەیە، ئەویش بەرەوپێشبردنی كوردستان لە بواری ئابووری و خۆشگوزەرانی و ئازادیی سیاسی.