له كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا چوار بڕیار سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا درا. به‌پێى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌رێم له به‌غدا چوار بڕیاردراوه و یه‌كه‌م بڕیار ئه‌وه‌بوو كه پێویسته مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2025 گه‌ره‌نتى بكرێت. بڕیارێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌بووه له ساڵى 2025 جگه له پاره‌ى مووچه، بودجه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساى بودجه بنێردرێت و بڕیارى سێهه‌میش ئه‌وه‌بووه له هه‌مواركردنه‌وه‌ى مادده‌و بڕگه‌كانى یاساى بودجه‌ى عێراق ره‌چاوى بۆچوونى هه‌رێمى كوردستان بكرێت. به‌پێى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه، له حاڵه‌تى جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و مه‌رجانه ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بژارده‌ى كشانه‌وه‌ى له پڕۆسه‌ى سیاسى عێراق به‌كارده‌هێنێت. وابڕیاره دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌یامى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه بگه‌یه‌ندرێته به‌غدا.