گرنگ

رێنمایەکانی دوای ددان کێشان چین؟


 

رێنمایەکانی دوای ددان کێشان چین؟

د.تروسکە عبداللە
پزیشکی ددان


ئایا راستەوخۆ دوای ددان کێشان دەتوانم غەرغەرەی ئاو و خوێ بکەم؟
-دوای ئەوەی دکتۆر ددانەکەی بۆت هەڵکێشا، لۆکەیەکت بۆ دادەنێ لەشوێنی برینەکەو پێت دەڵێ گازی لێبگرە، ئیشی دکتۆرەکە لێرەدا تەواو دەبێ، دوای ئەوە تۆ پێویستە چی بکەیت؟

چەند خاڵێکی گرینگ کە پێویستە تۆ ئەنجامی بدەیت:
1- لۆکەکە لامەبە تا ٤٥ خولەک، دواتر لایبەو فرێی بدەو لۆکەی تر دامەنێوە.
2- شتی ساردو شلەمەنیەکان بخۆو دوربکەوە لەخواردنی گەرم و ڕەق.
3- رومەت و دەم و چاوت گەرم دامەپۆشە.
4- بە لای ددانە کێشراوەکەت نان مەخۆ تا نزیکەی یەک هەفتە.
5- ددانت مەشۆ تا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ددان کێشانەکەتدا تێ دەپەرێت.
6- غەرغەرەی ئاو یاخود ئاو و خوێ مەکە راستەوخۆ دوای ددان کێشان، دوای ئەوەی یەک رۆژ تێپەر بو بەسەر ددان کێشانەکەتدا دەتوانیت غەرغەرە بکەیت.
7- ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن پێویستە لێی دوربکەونەوە تا نزیکەی یەک هەفتە تێپەردەبێ بەسەر ددان کێشانەکەتدا.

چەند تێبینیەک:
-ئەو گیراوەی ئاوو خوێیەی بۆ غەرغەرەی ناو دەم بەکاردێت پێویستە پێک بێت لە یەک کەوچکی بچوک خوێ لە ناو یەک کوپ ئاوی شیلەوتێن بکرێ، ئاگاداربە نابێ بڕێکی زۆر خوێ بەکابێنیت.
-ئاگاداربە دوای لابردنی ئەو لۆکەیەی دکتۆر بۆی داناویت نابێ لۆکەی تر دابنێیتەوە، بە هیچ شێوەیەک و نابێ غەرغەرەی ئاو یش بکەیت. نابێت هیچ خواردنەوەیەک بەقەسەب بخۆیتەوەو لە خواردن و خواردنەوەی گەرم دوربکەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color