غازى سروشتى له نێوان به‌رداشى عێراق و روسیا‌و ئه‌مه‌ریکا
بوارنیوز، تایبه‌ت
هه‌ریه‌ک له‌حکومه‌تى عێراق و کۆمپانیاى روس نه‌فتى روسى و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا چاویان بڕیوه‌ته دروستکردنى بۆڕى غازى سروشتى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکاش له‌راپۆرتێکدا هانى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌دات وه‌به‌رهێنان له‌بوارى غازى سروشتى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامبده‌ن و حکومه‌تى عێراقیش ده‌یه‌وێ غازى سروشتى هه‌رێم به‌خۆڕایى وه‌رگرێت.
به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌رێککه‌وتى 30ی ئابى 2017 له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى داناغاز ئه‌نجامیداوه، کۆمپانیاى دانه‌غاز له‌کێڵگه‌کانى کۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵ ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له %160 زیاد ده‌کات. هه‌ر به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و دانا غاز، به‌رهه‌مى گازى سروشتى له‌ئێستادا 470 ملیۆن پێ سێجایه، له‌ساڵى 2022 به‌رز ده‌کرێته‌وه بۆ 700 ملیۆن پێ سێجا، له‌ساڵى 2025 دانا غاز پێداویستى ناوخۆ بۆ غازى سروشتى ده‌گه‌یه‌نێته 900 ملیۆن پێى سێ جا، به‌پێى گرێبه‌سته‌که‌ش له‌دواى ئه‌و رێژه‌یه داناغاز به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت غازى سروشتى بفرۆشێت و هاورده‌ى ده‌ره‌وه‌ى بکات.
وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 19ه‌ى ئه‌یلولى 2018، ڕێککه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ کۆمپانیایى روس نه‌فتى ڕوسى له‌باره‌ى دامەزراندنی بۆڕییەکی گازی سروشتی ئه‌نجامدا، به‌پێى رێککه‌وتنه‌که‌ش پێداویستییەکانی وێستگەکان و کارگەکان بەگازی سروشتی دابین بکات و به‌شێک له‌غازى سروشتى هەناردەی بازارە نێوەدەوڵەتییەکانی وەک تورکیا‌و یەکێتی ئەوروپا ده‌کرێت، به‌ڵام به‌هۆکارى ئه‌وه‌ى کۆمپانیاکه له‌ئێستادا سه‌رمایه‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ست نییه بۆ دروستکردنى ئه‌و بۆڕییه، ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ئه‌و بۆڕیه له‌لایه‌ن کۆمپانیاى ناوبراو دروستبکرێت، هه‌ربۆیه‌ش دامه‌زراندنى ئه‌و بۆڕیه وه‌ستێنراوه.
به‌پێى به دواداچونه‌کانى بوارنیوز، ئه‌مه‌ریکا به ته‌واوى دژى دروستکردنى بۆڕى غازى هه‌رێمه له‌لایه‌ن روسییه‌کانه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردوه لایه‌نى دیکه ئه‌و کاره بکات له‌وانه: کۆمپانیایه‌کى ئه‌مه‌ریکى، یاخود ئه‌مه‌ریکا به‌قه‌رز پاره بده‌نه کۆمپانیایه‌کى ناوخۆیى و خۆماڵى بۆ دروستکردنى بۆڕیه‌که.
بوار زانیویه‌تى، کۆمپانیاى روس نه‌فت له‌ماوه‌کانى رابردودا، پێشنیازێکى داوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌ویش به‌قه‌رزکردنى بڕى دو ملیار دۆلار به‌سوى له‌سه‌دا 20 له‌بانکێکى روسى بۆ دروستکردنى بۆرى غازى هه‌رێمى کوردسان، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و داوایه‌ى قبوڵ نه‌کردوه‌و بڕى سوه‌که‌ى پێ زۆربوه، جگه له‌وه‌ش فشارى ئه‌مه‌ریکییه‌کانى به هه‌ند وه‌رگرتوه.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوارنیوز، جگه له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاو روسیا چاویان بڕیوه‌ته غازى هه‌رێمى کوردستان، له‌هه‌مانکاتدا حکومه‌تى عێراقى له‌هه‌وڵدایه له‌رێگه‌ى بڕگه‌یه‌کى ده‌ستور، که باس له‌سامانى سروشتى ده‌کات وه‌کو موڵکى گشتیى هه‌مو عێراق، ده‌یه‌وێ به‌شێک له‌غازى سروشتى به‌شێوه‌ى ماده‌ى خاو به‌ر له‌ده‌رهێنان له‌رێگه‌ى کیڵگه‌کانى داناغاز به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌کاربهێنێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و کاره حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رێگره‌و ده‌یه‌وێ پاش ده‌رهێنان غازه‌که به‌حکومه‌تى عێراق بفرۆشێت.
به‌پێى زانیارییه‌کان، چه‌ندینجار حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌راسته‌وخۆ، یاخود له‌رێگه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا، هانى حکومه‌تى عێراقیان داوه به‌کڕینى غازى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام به‌غدا له‌ئێستادا نایه‌وێ ئه‌و کاره بکات، هه‌ربۆیه‌ش له‌پرسی غازی سروشتی جارێ دیار نییه ئاراسته‌ی به‌غدا چۆنه؟ عێراق له‌ئێستادا له‌رێگه‌ى ئێرانه‌وه غازى سروشتى ده‌کڕێت، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر غازی سروشتی له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بکڕێت، تێچوی که‌مه‌و بودجه‌یه‌کی زۆریش بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێى لێکۆڵێنه‌وەو دیراسه‌یه‌کى وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریکا، بڕى8 ملیۆن دۆلارى تێچوه‌و له‌لایه‌ن کۆمپانیاییه‌کى تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجامدراوه، له‌ژێر ناوى "به‌رەو پێشبردنى که‌رتی غازی سروشتی کوردستان" ، باس له‌چۆنیه‌تى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى و ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م هاورده‌کردنى غازى سروشتى و رۆڵى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان بۆ کارکردن له‌که‌رتى غازى سروشتى هه‌رێم ده‌کات.
به‌پێى راپۆرته‌که، کۆپییه‌کى ده‌ست بوار نیوز که‌وتوه‌و ئاماژه به‌وه‌کراوه، به‌ر له‌وه‌ى (دانه‌غاز) پابه‌ند بێت بەبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له‌هه‌رێمی کوردستان، بۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیار پێی سێ‌جار له‌رۆژێکدا، پێویسته هه‌رێمى کوردستان پێداویستى ناوخۆى غاز بۆ کاره‌باو کارگه‌کان دابینبکات، پاشان ده‌ستبکات بەده‌رهێنان و فرۆشتنى غاز دواتریش هه‌وڵبدات بازارى فرۆشتنى غازه‌که‌ش بدۆزێته‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌که‌دا، ئاماژه به‌ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م دروستکردنى بۆڕى غاز کراوه، که کۆمپانیاى روس نه‌فته له‌ئێستادا ناتوانێت ئه‌و بۆڕیه دروست بکات، بۆیه له‌لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا هانى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌دات بۆ وەبەرهێنان له‌بوارى غازى سروشتى له‌هه‌رێمى کوردستان.
له‌لێۆکڵینه‌وه‌که‌دا، ئه‌مه‌ریکییه‌کان خواستیان ئه‌وه‌یه هانی کۆمپانیاکانی خۆیان بدەن له‌و بواره‌دا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا هاورده‌کردنى غازى سروشتى له‌ئێستادا بۆ عێراق و کوێت و ئورده‌ن به‌رێگایه‌کى باشتر‌و ئاسانتر ده‌زانێت وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌وڵاتانى تورکیا‌و ئێران.
وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه دواى دابینکردنى پێداویستى ناوخۆى هه‌رێم به‌غازى سروشتى پێویسته ئه‌و غازه هه‌نارده بکرێت بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق وه‌ک جێگرتنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و غازه‌ی له‌ئێرانه‌وه ده‌هێنرێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌کان، له‌وه‌ڵامى نوسراوێکى که‌مال ئه‌تروشى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان، که داواده‌کات بیرۆکه‌ى دروستکردنى بۆڕى غاز ده‌ستپێبکرێت سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه، له‌داهاتو کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه ده‌که‌ن.
پرۆژەى غازى کوردستان لە ساڵى 2007 دامەزرا، کاتێک هەردو کۆمپانیاى دانەغازو نەوتى هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان مۆر کرد بۆ بەدەستهێنانى چەند مافێکى تایبەتى دیاریکراو بۆ خەمڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنى نەوت و غاز لەکێڵگەکانى کۆرمۆرو چەمچەماڵ لەهەرێمى کوردستانى عێراق. لەساڵى 2009 گروپى کۆمپانیاى پێرڵ پترۆلیۆ پێکهێنرا بەهاوبەشى هەردو کۆمپانیاى دانەغازو نەوتى هیلال وەک پشکدارى سەرەکى و دواتریش یەک لەدوای یەک کۆمپانیاکانى OMV و MOL و RWE هەریەک بەپشکى (10%) هاتنە ناو گروپه‌که.