گرنگ

بەغدا ٢٠٠ ملیارەکە بنێرێت یا نەینێرێت، موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت


 

بەغدا ٢٠٠ ملیارەکە بنێرێت یا نەینێرێت، موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت


بوار نیوز، هەولێر
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە نوسراێکدا کە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراقی کردووە تێیدا داوای کردوە ٢٠٠ ملیارەکەی موچە خۆران بنێرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە بوار نیوزی راگەیاند: لە چەند رۆژی راردو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە رێگەی نوسراوێکەوە کە ئاراستەی وەزیری دارایی عێراقی کردوە تێیدا داوای کردوە بڕی٢٠٠ ملیارەکەی موچە خۆران بنێرن.
سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەش سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد: گەر بەغدا پارەکە بنێرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە موچە وەک مانگی رابردو بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەشدەکرێت، بەڵام گەر بەغداش پارەکە نەنێرێت ئەوا موچە هەر بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، بەڵام دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە بدات.
دڵنیایشیدایە موچە خۆران کە داهاتی نەوتی و نانەوتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بۆیە حکومەت لەم قۆناغە موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color