گرنگ

خاڵی گومرگی نێوان هەرێم و بەغدا چالاککرایەوە


 

خاڵی گومرگی نێوان هەرێم و بەغدا چالاککرایەوە


بوار نیوز، بەغدا

دەستەی گومرکەکانی عێراق خاڵە گومرکیەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی چالاککردەوە کەماوەی زیاتر لەساڵێکە هەڵگیرابو و لەیەکەمین چالاکیشیاندا دەستیانگرت بەسەر بارهەڵگرێکی مۆبایل کە بەدەر لە ڕێنمایەکان لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە داخڵکرابو.

دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات بەشی لەناوبردنی قاچاغ لەدەستەکەیان خاڵی پشکنینان لە هەریەک لە پارێزگای کەرکوک و موسڵ چالاکردەوە بەمەبەستی بەڕەنگاربونەوەی قاچاخچێتی.

لەڕاگەیاندراوەکەدت ئاماژە بەوەکراوە لەچالاکیەکی خاڵە پشکنینەکان دەستگیراوە بەسەر بارهەڵگرێک مۆبایل و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و مەڕمەڕ کەبەدەر لە ڕێنمایەکانی یاسایی گومرکی ژمارە 23ی ساڵی 1984 هاوردەکرابوون.
حەیدەر حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی گومرکەکانی عێراق لەلێدوانێکیدا بە بوار نیوزی ڕاگەیاند "ئەو بارهەڵگرەی مۆبایلەکانی تێدا بەشێوازێکی زۆر پرۆفیشناڵانە هەڵگیراوەو ئامێرەکان لەنێو پاکەت و بۆکسی گەورە شاردرابونەوە".
بوار زانیویەتی پێشوتر دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق هۆشداری بەحکومەتی هەرێم دابو بەهۆی جێبەجێ نەکردنی پێناسی گومرکی یەکگرتو و یەکنەخستنەوەی سیستەمەکان لەدەروازە سنوریەکانی هەرێم و نەگەڕانەوەی داهاتەکانیان ناچار دەبن خاڵە گومرگیەکانی نێوان پارێزگانی هەرێم و پارێزگاکانی باشوور چالاک دەکەنەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color