گرنگ

ئۆتیزم چییە؟ "ئۆتیزم لە ڕەگەزی نێردا زیاترە"


 

ئۆتیزم چییە؟
"ئۆتیزم لە ڕەگەزی نێردا زیاترە"

بوارنیوز، هەولێر

میژوی دۆزینەوەی ئۆتیزم زۆر کۆنە، بەڵام لە ساڵی ١٩٤٣دوای ئەوەی زۆر بەی نیشانەکان دیاری کرا، بوە هۆی سەرەتای دیاریکردنی نەخۆشییەکە.
سەبارەت بەنەخۆشی ئۆتۆیزم دکتۆر زانا دەڵێت "ئۆتیزم لە ڕەگەزی نێردا زیاترە، لە نێوان ٤ کوڕدا یەک کچ توشی ئۆتیزم دەبێت".
دکتۆر زانا عبدالرحمان، پسپۆری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت "ئۆتیزم بریتییە لە نەخۆشییەک بەهۆی گرفت لە گەشەی دەمارە خانەکانی مێشکی مرۆڤ پەیدا دەبێت، کارێک دەکات ئەو مێشکە نەتوانێت لە ڕێگەی گەیاندن یان پەیوەندی بەستن لە ڕێگەی زمان و ڕەفتار و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکاندا گرفتی بۆ دروست دەبێت، کەواتە ئۆتیزم لە ڕێگەی گەشەی نادروستی دەمارە خانەکانەوە دروست دەبێت، بۆ زۆربەی زۆری نەخۆشییەکان ئامارێکی وردو دروست نییە، هیچ ئامارێکی وەها لەبەر دەست نییە تاوەکو بڵێین ژمارەی ئەو کەسانە چەندە ئۆتیزمیان هەیە، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتایدا وردە وردە نەخۆشییەکە لە زیاد بوندایەو نەخۆشی سەردەمی پێدەڵێن، ناوەندە زانستییەکان زیاتر جەخت لەسەر زو دیارکردنی نەخۆشییەکەو نیشانەکانی دەکەنەوە، هۆشیاریش دەربارەی ئۆتیزم زیادی کردوە.
ئەم پسپۆرە دەڵێت "ئۆتیزم لە ڕەگەزی نێردا زیاترە، لە ٤ کوڕدا یەک کچ توشی ئۆتیزم دەبێت، هۆکارەکانی ئۆتیزم ڕون و ئاشکرا نین، هەندێک کەس پێی وایە هۆکاری بۆ ماوەیی هۆکارە بۆ ئەوەی ئەو کەسە ئۆتیزمی هەبێت، هەندێکی تر دەڵێن هۆکاری ناو سکی دایک و دەرەوەی سکی دایک، کەسەکە ژەهراوی بوبێت یاخود دەیگێڕنەوە بۆ هۆکاری ژینگەیی، جۆرەکانی ئۆتیزمیش یەک جۆری دیاریکراو نییە ئێمە پێی دەڵێین شەبەنگی ئۆتیزم، چەندین حاڵەتی جیاوازی هەیە، نەخۆش هەیە توشی گرفتی کۆمەڵایەتی یان زمان دەبێت، یاخود حاڵەت هەیە زۆر ڕەفتارێک دوبارە دەکاتەوە وەک زۆر جوڵاندنی دەستەکانی، یاخود گۆشەگیر دەبێت، حاڵەتی دیکەمان هەیە ئاستی زیرەکی زۆر باشە، جۆرێکی تر تەرکیزی کەمە، ئیتر بەو جۆرە حاڵەتی جیاوازمان زۆرە.
دکتۆر زانا دەربارەی چارەسەری ئۆتیزم دەڵێت "تا ئێستا چارەسەرێکی گونجاو نەدۆزراوەتەوە، بەڵکو دەتوانرێت چارەسەری ئەو نەخۆشیانە دەکرێت بەهۆی ئۆتیزمەوە توشی بوە، جگە لە هەندێ ڕا‌هێنان و دەرمان ئەمانەش وەک یارمەتی بۆ کەسی ئۆتیزم بەکاردەهێنرێت، پێویست ناکا کەسی نەخۆش بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات، بەڵام دەبیت ئەو سەنتەرەی بۆی دەبرێت نمونەی بێت و نەخۆشەکان پۆلێن بکرێن و بەپێی پۆلێنەکان ئاست و کۆرسەکانیان بۆ بکرێتەوە، ئەو کەسانەی ئۆتیزمیان هەیە زیاتر توشی نەخٶشی دیکە دەبن بە نمونە گەشکە بۆ ئەمانە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت، هۆشیاری زۆر گرنگە بۆ نە خۆشییەکە، پێویستە لەلایەن حکومەتەوە باری سەر شانی دایک و باوکان کەمکرێنەوە، لە ڕێگەی سەنتەری نیشتیمانییەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color