گرنگ

♦گازی پێکەنین سودی چیە بۆ ددان پرکردنەوە؟❗


 

♦گازی پێکەنین سودی چیە بۆ ددان پرکردنەوە؟❗

📍گازی پێکەنین جیە؟

د. تروسکە عەبدوڵڵا
پزیشکی ددان

🔶گازی N2O گازێکی سەلامەت وکاریگەرەو وەک ئارامکەرەوەیەک بەکاردێت لەکاتی چارەسەریەکانی دەم و دداندا،لەرێگەی ماسکێکی بچوک کە دەخرێتە سەر لوت هەڵدەمژرێت و چارەخواز هەست بە ئارامی و ئاسودەیی دەکات ،و کەسەکە هەست بەترس و نارەحەتیەکان ناکات و دەچێتە باری نیمچە ئاگایی ئەم گازە لەکاتی چارەسەری ددان بۆ منداڵان و گەورەکانیش سودی لێوەردەگیرێت .

📍 بەرێژەیەکی زۆر زیاتر بۆ منداڵان بەکاردێت،زۆربەی دایک و باوکان و پزیشکانی ددان باس لە ترس و دڵراوکێی منداڵان دەکەن لەکاتی چارەسەری ددانەکانیاندا و زۆربەی منداڵان بەرهەلستی چارەسەرەکان دەکەن،بەکارهێنانی ئەم گازە ترس و دڵە راوکێ و ئازاری منداڵان ناهێڵێت و بە ئارامیەوە دەتوانرێت چارەسەرەکانی ددانیان بۆ بکرێت.

📍یەکێک لە سودەکانی تر ئەوەیە بە پێچەوانەی گازەکانی تری بێهۆشکردن و ئارامکردنەوە کە نەخۆشەکە دوای بەکارهێنانیان پێویستیان بەکاتە بۆ ئەوەی بە تەواوی بێنەوە هۆشی خۆیان و کارەکانیان ئەنجام بدەن،گازی پێکەنین دوای بەکارهێنانی راستەوخۆ نەخۆشەکە دێتەوە هۆشی خۆی و دەتوانێ هەموو کارەکانی خۆی ئەنجامبدات.


📍یەکێکی تر لە سودەکانی ئەم گازە ئەوەیە کە چارەخوازەکە بە ئاگایە و لە هۆش خۆی نەچووە تەنها چۆتە بارێکی نیمچە ئاگا وەو هەستە وەلامدەرەوەکانی لەشی خاودەبنەوە بۆیە بێ ئازارە و هەست بە نارەحەتی و ماندووبوون ناکات.

📍پزیشکان ئەم گازە بەکاردێنن لەرێی ماسکێکی تایبەتەوە کە بۆشای هەیە و رێگەدەدات لەگەل گازەکە ئۆکسجینیش هەلبمژن و تێکەڵەی هەردووکیان بگات بە مێشک بۆیە ئەم گازە بە سەلامەت هەژماردەکرێت و هیچ زیانێکی نیە بۆ منداڵان و کەسانی پێگەیشتوو.


📍لەوانەیە بپرسن ئەم گازە هیچ زیانێکی لاوەکی هەیە؟
لە یەک حاڵەتدا ئەم گازە زەرەری هەیە ئەگەر هاتوو بە برێکی زۆر بەکاربێت بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن بێت دەبێتە هۆی بوورانەوەی و ئێڵنج و رشانەوە و سەرگێژبوون و مەترسی دروست دەکات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color