بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەر کرا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا. هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەرکرا.