ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتوویی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات كە حكومەتی هەرێم 61 مووچەی مووچەخۆرانی خواردووە، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقیش ئامانجیان خۆدزینەوەیە لە مافی مووچەخۆران. د.موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ئامانجیان خۆدزینەوەیە لە جێبەجێكردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەتی هەرێم بووەتە پارێزەری كۆمپانیا نەوتییەكان. ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی هەرێم خاوەندارێتی لە میللەتەكەی ناكات، حیزبی وا هەیە پێنج كەناڵی گەورەی هەیە، كوڕ و باوك كەناڵی سەربەخۆی خۆیانیان هەیە. ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان لە دەنگدان هۆكاری هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتەیە، بۆیە دەنگدان رەجمكردنی شەیتانە دژی ستەم و گەندەڵكاران.