گرنگ

گەورەترین هەڵمەتی سەوزکردنی پارێزگای کەرکوک دەست پێدەکات

2025-09-17

 

لە ئەمڕۆوە گەورەترین هەڵمەتی نەمام چاندن لە پارێزگای کەرکوک دەستیپێکرد کە لەماوەیەکی دیاریکراودا ٥٠ هەزار نەمام دەچێنرێت ئەوەش لە مێژووی شارەکەدا نەکراوە. بەسەرپەرشتی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک هەڵمەتێکی گەورە لە ژێر ناوی (بە چاندنی نەمام ..کەرکوک هەناسە دەدات) هەڵمەتەکە لە ئەمڕۆوە چەندین شوێنی ناو شاری کەرکوک و دەرەوەی شار دەگرێتەوەو لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ٥۰ هەزار نەمام دەچێنرێت کە ئەوەش دەبێتە گەورەترین هەڵمەتی سەوزکردن لەمێژوی کەرکوک. بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەو بڕە، هەڵمەتەکە بەردەوام بێت و سەرجەم شۆستەی ناوەندی شەقامەکان لەکەرکوک سەوز بکرێن. هەڵمەتەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی فراوان کە بە چاندنی ۱۰ هەزار دار لە نزیک بەنداوی خاسە دەستی پێکرد و دروستکردن و سەوزکردنی دوو پارک هەریەکەیان بەڕووبەری ۱۰۰ دۆنم لەخۆدەگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color