كۆمپانیای داناگاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە دەست بە چاكسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز دەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەبێتەوە. ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا كەم دەبێتەوە. وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵ دەبن بۆ كۆنترۆڵكردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر بەشداربوونی كارەبا.