عومەر گوڵپی ئەندامی سەركەوتوی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت نایەوێت دەوامی خوێندنی حكومی سەركەوتوانە دەستپێبكات، ئەگەر بیانویستایە هەوڵیاندەدا لانیكەم موچەی مانگێكیان پێش ڕۆژی یەكەمی دەوام دابەشبكرێت ئاماژەی بەوەشكردوە، منداڵەكانی بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی هەردو حزبی دەسەڵات لە قوتابخانە نێودەوڵەتی و ئەهلییەكانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حكومی دەكرێتەوە یان نا، ههاوكات یاتر لە 10 ساڵە، پەروەردە و قوتابخانە و نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریی گشتی و موچەی خەڵكیان هەمو كردوەتە قوربانی نەوت و كۆمپانیاكانیان. عومەر گوڵپی ئەوەشیخستۆتەڕوو، بێباكی بەم ڕاددەیە لە ئاست ژیانی گشتی و خزمەتگوزاریی گشتی و پەروەردە تەنها سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوارو ستەمكارە.